ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەنیا لویس ئێنریکی بردنەوەی لە هانزی فلیک زیاترە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک گەیشتە 100 یاریی فەرمی لەگەڵ بارسێلۆنا، کاتێک شەممە لە لالیگا بەرامبەر ڤیاڕیال بردنەوەیان بەدەستهێنا.

فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا لە 100 یارییدا: 75 بردنەوە، 9 یەکسانبوون و 16 شکستی هەیە. لەو یارییانە تیمەکەی فلیک 281 گۆڵی کردووە و 119 گۆڵیشی لێکراوە. ئەم ژمارانە یارمەتی راهێنەرە ئەڵمانییەکەیانداوە 4 نازناو بباتەوە: 2 سوپەری ئیسپانی، 1 لالیگا و 1 جامی شای ئیسپانیا.

تەنیا راهێنەرێک کە لە 100 یاریی یەکەمیدا ریکۆردێکی باشتری هەبێت لە بارسێلۆنا، لویس ئێنریکییە. راهێنەرە ئیسپانییەکە لە 100 یاریی سەرەتایدا: 80 بردنەوە، 11 یەکسانبوون و 9 شکستی هەبوو. تیمەکەشی 282 گۆڵی کردبوو و 77 گۆڵیشی لێکرابوو.

یەکەم وەرزی ئێنریکی کە 2015 بوو، بارسێلۆنا وەرزێکی مێژوویی بەڕێکرد و سیانەی نازناوەکانی بردەوە: لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ.

تەنانەت ئەفسانەیەکی وەکوو پێپ گواردیۆلاش لە 100 یاریی سەرەتایدا ژمارەیەکی باشتری نەبووە. پێپ لەو سەرەتایەدا: 71 بردنەوە، 19 یەکسانبوون و 10 شكستی هەبوو. 242 گۆڵی کردبوو و 76 گۆڵی لێکرابوو.

جیاوازییەکە بەراورد بە راهێنەرەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا گەورەتریشە. ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی 68 بردنەوە، 23 یەکسانبوون و 9 شکستی لە 100 یاریی سەرەتەدا هەبوو. چاڤی هێرناندێزیش 63 بردنەوە، 18 یەکسانبوون و 19 شكستی هەبوو.

لەو 100 یارییەی فلیکدا، ژووڵ کوندێ بە 92 یاریی زۆرترین بەشداریکردنی هەبووە، دواتر پاو کوبارسی دێت بە 90 یاری، لامین یاماڵیش لە پلەی سێیەم دێت کە زۆرترین خولەک لەژێر راهێنەرایەتی فلیک یاریی کردووە.

سەبارەت بە گۆڵیش، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بە 56 گۆڵ، رافینیا 47 گۆڵ و فێران تۆرێس 35 گۆڵ، گۆڵکارانی ئەو ماوەیەن کە فلیک راهێنەری بارسێلۆنا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button