ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەڵبژاردنی بارسێلۆنا؛ گەورەترین هاوپەیمانی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر لاپۆرتا دروست ده‌كات

لاپۆرتا یەکەمە و هاوپەیمانی رکابەرەکانیش مەترسییە

Yariga App

یاریگا –

خوان لابۆرتا، سەرۆکی ئێستای یانەی بارسێلۆنا، بە هەنگاوێکی گەورە بەرەو خولی چوارەمی سەرۆکایەتی یانەکە دەچێت.

دوای کۆکردنەوەی زۆرترین واژۆ، لابۆرتا لە پێشەنگی ڕکابەرییەکاندایە، بەڵام ئەگەرێکی نوێ بۆ دروستبوونی هاوپەیمانی لەنێوان رکابەرەکانیدا، رەنگە هاوکێشەکە بگۆڕێت.

لابۆرتا؛ پاشای واژۆکان

رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه‌،بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی 15ـی ئازار، هەر به‌ربژێرێك پێویستە 2337 واژۆی ئەندامانی یانەکە کۆبکاتەوە، خوان لابۆرتا توانی بە کۆکردنەوەی 8169 واژۆ، بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش ڕکابەرەکانی بێت. هەرچەندە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2021 کەمترە (کە ئەو کات 10252 واژۆی کۆکردبووەوە)، بەڵام هێشتا وەک بەهێزترین به‌ربژێر دەردەکەوێت.

فۆنت و پاڵپشتی چاڤی

هه‌روه‌ها ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ڤیکتۆر فۆنت، کە رکابەری سەرەکی لابۆرتایە، توانی 5144 واژۆ پێشکەش بکات. فۆنت کە ئەمجارە پاڵپشتی چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی یانەکەی لەگەڵە، توانیویەتی ئاستی جەماوەری خۆی بەرز بکاتەوە و 713 واژۆ زیاتر لە هەڵبژاردنی رابردوو کۆبکاتەوە.

ئەنجامی واژۆکانی به‌ربژێره‌كان:

1. خوان لابۆرتا: 8169 واژۆی بووه‌ به‌ربژێری فەرمی

2. ڤیکتۆر فۆنت: 5144 واژۆ بووه‌ به‌ربژێری فەرمی

3. مارک سیریا: 2844 واژۆ بووه‌ به‌ربژێری فەرمی

4. چاڤیێر ڤیاخوانا: 1593 واژۆ دوورخرایەوە چونکە نەگەیشتە ڕێژەی یاسایی.

هاوپەیمانییەک کە هەڕەشە لە لابۆرتا دەکات

خاڵی وەرچەرخان لەم هەڵبژاردنەدا ئەگەری یەکگرتنی رکابەرەکانە، ڤیکتۆر فۆنت ئاشکرای کردووە کە ئامادەیە هاوپەیمانی لەگەڵ به‌ریژێره‌كانی دیکە بکات. ئەگەر فۆنت و سیریا و ڤیاخوانا یەکبگرن، کۆی واژۆکانیان دەگاتە 9905 واژۆ، کە ئەمەش بە 734 واژۆ لە لابۆرتا زیاترە.

هەرچەندە تاوه‌كو ئێستا سیریا و ڤیاخوانا بیرۆکەی هاوپەیمانییان رەتکردووەتەوە، بەڵام چاودێران پێیان وایە فشارەکان بۆ رووخاندنی لابۆرتا رەنگە لە ساتەکانی کۆتاییدا هەمووان لەژێر چەترێکدا کۆبکاتەوە.

وەڵامی لابۆرتا

خوان لابۆرتا لە وەڵامی ئەم ژمارانەدا بە متمانەبەخۆبوونەوە گوتی،

“ئێمە هیچ ساردبوونەوەیەک لە هاندەرانمان نابینین. هۆکاری کەمبوونەوەی واژۆکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جەماوەر وا هەست دەکەن سەرکەوتنی ئێمە مسۆگەرە، بۆیە وەک پێویست نەهاتوون بۆ واژۆکردن، بەڵام لە رۆژی دەنگداندار ڕاستییەکان دەردەکەون.”

بابەتی زیاتر

Back to top button