
یاریگا –
دوای شکستەكهی ریال مهدرید بهرامبهر خیتافی شەپۆلێکی توندی رەخنە ڕووی لە یانە مەلەکییەکە کردووە. میدیاکانی ئیسپانیا بە توندی هێرش دەکەنە سەر ئاستی تیپەکە و پێیان وایە خەونی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بۆ ئەم وەرزە کۆتایی هاتووە.
سزایەکی توند لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە
رۆژنامە گەورەکانی مەدرید، بە تایبەت مارکا و ئاس، بڕیارێکی توندیان بەسەر وەرزی ئەمساڵی ریال مەدریددا دا. هەرچەندە یانەکە تەنیا چوار خاڵ لە دواوەی بارسێلۆنای پێشەنگە و 12 گەڕیش ماوە، بەڵام میدیاکان دەڵێن:
“ڕیال توانای گەڕانەوەی نەماوە”.
رۆژنامەی مارکا بارودۆخەکەی بە “شکستێکی دیکە” ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دوو شکستی لەسەریەک بەرامبەر ئۆساسۆنا و خیتافی، هیوای نازناوەکەی لەناوبرد.
#LaPortada 🗞️ Otro fiasco pic.twitter.com/2zyjvdn6cc
— MARCA (@marca) March 2, 2026
مارکا نووسیویەتی:
“کێشەکە تەنیا خاڵ نییە، بەڵکو ئەو هەستە خراپەیە کە تیپەکە هەفتە لە دوای هەفتە نیشانی دەدات. هاندەرانی بێرنابیۆ چیتر بەرگەی ئەم بێسەروبەرییە ناگرن.”
📰 ¡Ya está aquí la #PortadAS del martes, 3 de marzo!
😡 ESTE MADRID NO DA PARA MÁS pic.twitter.com/fX5j7fqtgw
— Diario AS (@diarioas) March 2, 2026
ئاربێلوا لەبەردەم مەترسی دوورخستنەوەدایە
ئالڤارۆ ئاربێلوا، کە لە مانگی یەکدا وەک جێگرەوەی چابی ئالۆنسۆ دەستبەکاربوو، ئێستا لەژێر فشارێکی بێوێنەدایە، رۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە کە کاریگەرییە سەرەتاییەکانی ئەربێلوا نەماون و تیپەکە هیچ پلانێکی ڕوونی لە یاریگادا نییە.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش کردووە،
“تەنیا چامپیۆنزلیگ دەتوانێت ئاربێلوا ڕزگار بکات. ئەو شێوازەی ڕیال لە خولەکەکانی کۆتایی بەرامبەر خیتافی یاری پێکرد، نیشانەی بێهیوایی بوو؛ تەنیا کارت و ناڕەزایەتی و هەڵەی منداڵانە بوو، نەک تۆپی پێ.”
کێشەکانی ژووری جلگۆڕین
بەرنامەی بەناوبانگی “El Chiringuito” پەردەی لەسەر کێشەیەکی ناوخۆیی لادا و رایگەیاند کە ژووری جلگۆڕینی ڕیال مەدرید سەقامگیر نییە. بەپێی زانیارییەکان، یاریزانەکان زۆر هەستیار بوون و کاتێک یەکێک لە سەرکردەکانی تیپەکە قسە دەکات، ئەوانی دیکە تووڕە دەبن، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان یاریزانەکاندا.
🙄 “En el vestuario del Real Madrid hay gente con la piel muy fina”.
🤦♂️ “Cuando un peso pesado de una voz en el vestuario, el otro se rebrinca y saltan chispas”.
Mucho ojo a lo que está desvelando @EduAguirre7 en #ChiringuitoArbeloa… pic.twitter.com/q0vZGEbRZq
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) March 3, 2026
خۆشییەکانی کەتەلۆنیا
لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی کاتەلۆنیا سپۆرت و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەم دۆخەی ریال مەدرید بە دەرفەت دەزانن بۆ گاڵتەجاڕی. رۆژنامەی سپۆرت لە مانشێتێکدا نووسیویەتی:
“تاوهكو ئێستاش پێدەکەنن”، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بە ئاسوودەیی بەرەو نازناوەکە هەنگاو دەنێت.



