ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز دەست لەکاربکێشەوە؛ هاندەرانی ریال مەدرید توڕەن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە خیتافی دۆڕا و خەریکە ماڵئاوایی لە نازناوی لالیگا دەکات.

شەوێکی پڕ تووڕەیی بوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە چەند ساتێکی یارییەکەد هاندەران رەخنەیان گرت، لەنێوانیاندا گۆڕانکاریپێکردنی تیاگۆ پیتارچ و لە کۆتاییدا هاواریان دەکرد، “فلۆرێنتینۆ دەست لەکاربکێشەوە.”

هێشتا کات ماوە بۆ گەڕانەوە، بەڵام کەشی سانتیاگۆ بەجۆرێک بوو وەکوو ئەوەی وەرزەکە کۆتایی هاتبێت. هاندەران بە ئاشكرا هەستی خۆیان بە فیکەی زۆر و بەرز لە چەند ساتێکی جیاوازدا دەربڕی. کەس لە رەخنەکان رزگاری نەبوو: ئاربێلوا، یاریزانەکان و تەنانەت دەستەی بەڕێوەبردنیش.

یەکێک لە ساتەکان کە فیکەی زۆر لێدرا ئەو ساتە بوو کە یەکەم دەستەی گۆڕانکاریی کرا، کاتێک تیاگۆ پیتارچ لە یاریگا هێنرایە دەرەوە. هاندەران لە بڕیارەکە ناڕازی بوون، پێیان وابوو لاوەکەی ئەکادیمیا یارییەکی باش دەکات سەرەڕای ئەوەی یەکەم یاریی خۆیەتی لەگەڵ تیمی یەکەم، ئەوەی کە دەبوو گۆڕانکاریی پێبکرێت یاریزانەکانی دیکە بوون.

دین هاوسن دوای ئەوەی پاسێکی خراپی بۆ شوێنێک نارد کە هیچ هاوتیمێکی لێنەبوو، بەهەمان شێوە فیکەی ناڕەزایی بۆ لێدرا. بەرگریکارەکە چەند جارێک لەم وەرزە رەخنەی لێگیراوە و پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاندەرانی بێرنابیۆ بە گرژی دەمێنێتەوە.

دوای فیکەی کۆتایی، شەپۆلێکی گەورەی فیکەی ناڕەزایی بۆ سەرجەمیان لێدرا، بۆ ئاربێلوا، یاریزانەکان، بەڕێوەبەرانی شوێنی تایبەت. هەندێک لە هاندەران هاواریان دەکرد: “فلۆرێنتینۆ، دەست لەکاربکێشەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button