ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لە کارەکەی دڵخۆش نییە؛ یورگن کڵۆپ بیر لە وازهێنان لە رێد بوڵ دەکاتەوە

ناوی بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای چواردە مانگ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای رێد بوڵ، بە ئەگەری زۆرەوە یورگن کڵۆپ و کۆمپانیاکە جیادەبنەوە.

رۆژنامەی لیکیپ ـی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، کڵۆپ لە ئەرکەکەی ئێستای رازی نییە و دەیەوێت بگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی، هەروەها کۆمپانیای رێد بوڵیش لە چەند بڕیارێکی راهێنەرەکە نیگەرانە.

لەدوای جێهێشتنی لیڤەرپوول لە ساڵی 2024، کڵۆپ سەرپەرشتی سەرجەم تیپەکانی کۆمپانیای رێد بوڵ دەکات، کە بریتین لە یانەکانی لایپزیگی ئەڵمانی، سالزبورگی نەمسای و نیو یۆرکی ئەمریکی.

هەفتەی رابردوو، رۆژنامەی سالزبۆرگ ناچرێختنی نەمسایی بڵاویکردەوە، داهاتووی یورگن کڵۆپ لەگەڵ رێد بوڵ کەوتووەتە ژێر گومانێکی گەورە چونکە ئەو یانانەی کۆمپانیاکە خاوەندارێتیان دەکات ئەنجامەکانیان لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نییە.

بەڵام هەرچی زووە ئۆلیڤەر مینتسلاف، بەڕێوبەری کارگێڕیی کۆمپانیای رێد بوڵ دەنگۆکانی رۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ بەهۆی ئەنجامی یانەکانی کۆمپانیاکە رەتدەکاتەوە و تەواوی قسەکانی بە ناڕاست و بێبنەما ناوبرد.

ئەمڕۆ دووبارە رۆژنامە فەڕەنسییەکە چەند هۆکارێکی بۆ نیگەرانی کڵۆپ خستووەتەڕوو و باس لەوە دەکات لە رۆڵەکەی رازی نییە.

کێشەکانی لایپزیگ و رێد بوڵ سالزبورگ

لایپزیگ لە بۆندسلیگا پلەی پێنجەمی گرتووە، جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ 19 خاڵە، بەو ئەنجامەش ناتوانێت بۆ پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەربکەوێت، ئەوەش نائومێدییەکی زۆری لای بەرپرسانی کۆمپانیاکە دروستکردووە. هەروەها، وەرزی رابردوو بە بڕیاری کڵۆپ ئۆلێ ڤێرنەر وەکوو راهێنەری یانەکە دەستنیشانکراوە و بەرپرسانی یانەکە کڵۆپ بە بەرپرسانی ئەنجامە خراپەکان دەزانن.

ئەنجامەکانی رێد بوڵ سالزبورگ لەم وەرزەی یۆرۆپالیگ یەکێکی دیکەیە لە نیگەرانییەکانی کۆمپانیای رێد بوڵ، چونکە لە یانەکە نەیتوانی قۆناخی خول تێپەڕێنێت.

رۆڵی لە یانەی پاریس

رێد بوڵ خاوەندارێتی لە %10ـی پشکەکانی یانەی پاریس دەکات کە لەم وەرزەی لیگ وەن پلەی چواردەیەمی گرتووە، بەگوێرەی سەرچاوە فەڕەنسییەکە، یۆرگن کڵۆپ کەمترین رۆڵی لە بەڕێوەبردنی یانەکە هەیە و لە بڕیارەکانی نێو یانەکە بەشداریی پێ ناکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رێد بوڵ شوێنگرەوەی کڵۆپی دەستنیشانکردووە و ئۆلیڤیێ گلاسنەر، راهێنەری کریستیاڵ پاڵاسی کردوەتەوە ئامانج کە راهێنەرە نەمساییەکە پێشتر رایگەیاندووە لە کۆتایی وەرز دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە هەڵدەگرێت.

هەرچەندە لە رابردوو چەند جارێک کڵۆپ رایگەیاندووە لەگەڵ رێد بوڵ دڵخۆشە، بەڵام دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی دەستیانپێکردووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ناوی بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت جێگای ئالڤارۆ ئاربێلوا بگرێتەوە کە بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بەڕێوەدەبات کە ئەنجامەکانی لەگەڵ یانەکە جێی رەزامەندی بەرپرسانی مێرەنگی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button