ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ یوڤێنتوس نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆیەکان بوونە راستی و یانەی یوڤێنتوس گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی درێ نوێکردەوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە وێستن مەککینی یاریزانی ئەمریکی واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە کردووە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یوڤێنتوس راگەیەندرا

تۆزێ پیش ئێستا خانمە پیرەکە بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ، هەواڵەکەی راگەیاند و پێکەوە تا 2030 لەگەڵ مەککینی بەردەوام دەبن.

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیا ئیتاڵیەکان بڵاویانکردەوە کە داخوازییەکی یاریزانە 27 ساڵیەکە بۆ مانەوەی زیاتر لەگەڵ بیانکۆنیێری زیادکردنی مووچەکەیەتی.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، وێستن لەگەڵ گرێبستە نوێیەکەی ساڵانە 4 ملیۆن زیاتر بە پاداشتەکانەوە وەردەگرێت.

مەککینی بە مووچەی زیاتر لە یۆڤی دەمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button