ئینگلتەرافەرەنسا

کاردیف: تا ئەمە روونەدات پارە نادەین بە نانت

یاریگا-بەڕێوبەری یانەی کاردیف مەهمەت دالمان وەڵامی داواکارییەکەی نانتی دایەوە و ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکیان نەداوە.

سالا بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ کاردیف و پێویست بوو کاردیف لەسەرەتا شەش ملیۆن بنێرێت بەڵام تا ئێستا نەنێردراوە و نانتیش هەڕەشەی سکاڵای یاسایی دەکات.

بەڕێوبەرەکە بۆ لێ ئیکویپ وتی “تەنیا شتێک کە دەتوانم بیڵێم بەهۆی هەستیاری بابەتەکە ئەوەیە کە دەتوانم ئەوە پشت راست بکەمەوە پارەکەمان نەداوە، بەڕاستی نامەوێت لە ئێستا هیچ شتێکی دیکە بڵێم”.

بەڵام دالمان دواتر وەڵامی هۆکاری نەناردنەکەی دایەوە و وتی “سەرەتا تا ئێستا لاشەکەی نەدۆزراوەتەوە، پێویستە رێزی خێزانەکەی بگرین لە کاتێکدا لە پرۆسەی دەرهێنانی فڕۆکەکەین. ئەوکاتە پارە دەدەین کە خۆمان کاتەکەمان پێ گونجاوە. کاردیف نەی وتووە پارە نادات”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close