ئیسپانیا

سۆلاری لەسەر ئاستی مارسێلۆ و ڤینیسیوس قسەی هەیە

یاریگا-سانتیاگۆ سۆلاری بەرگری لە مارسێلۆ دەکات و دووپاتی دەکاتەوە ئەو ١٠٠٪ مەدریدیە. هەروەها سەرلەنوێ ستایشی ڤینیسیوس جونیۆر دەکات.

ئەستێرە بەئەزموونەکەی مەدرید  لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و شەوی رابردووش بەرامبەر بارسێلۆنا جارێکیتر هەست بەو لاوازییە کرا.سۆلاری پاش یارییەکە بەم جۆرە باسی بەرگریکارەکەی کرد “مارسێلۆ کاپتنی دووهەممانە و ١٠٠٪ مەدریدییە. دەمانەوێت باشترین ئاستی ئەو ببینین”.

سەبارەت بە ڤینیسیوس وتی “بۆ من جێگەی سەرسوڕمان نیە کە بەو جۆرە گەشەی کردووە لە ماوەیەکی کەمدا، چونکە دەیناسم و شارەزای شێوازی یاریکردنیم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەیروسەمەرەیە یاریزانێکی ١٨ ساڵ بەو جۆرە پێگەیشتووە. بەشێکی ستایشەکەش بۆ هاوڕێکانیەتی کە هاوکاری دەکەن و رێگەی دەدەن یاری بکات”.

 

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close