ئینگلتەرا

لاشەیەک لە فڕۆکە تێکشکاوەکەی سالا دەرهێنرا

یاریگا- لقی رووداوەکانی ئاسمانی بەریتانیا (AAIB) رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیویانە لاشەی کەسێک لە فڕۆکەکەی ئیمیلیانۆ سالا دەربهێنن.

کارەکە لەژێر ئاوی بەستوودا ئەنجامدراوە بە هاوکاری ئەو لایەنە تایبەتەی پارەیان بۆ کۆکرایەوە تاوەکو بەو ئەرکە هەستن.

لاشەکە نێردرا بۆ یەکەی پزیشکی بۆ لێکۆڵینەوە بەڵام هیچ ئاماژەیەکیان بەوە نەکردووە لاشەکە هی خودی سالایە یاخود فڕۆکەوانەکە.

بەگوێرەی بەیاننامەی AAIB لە ئێستادا گەڕانی زیاتر وەستێنراوە بەهۆی خراپی کەش و هەوا لەو ناوچەیەدا بەڵام لە کاتێکی دکە هەوڵی دەرهێنانی فڕۆکەکە دەدەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close