ئینگلتەرا

وێستهام لەسەر هێرشکردنە سەر محـەمەد سەڵاح هاتە دەنگ

یانەی وێستهام دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە.

لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت هاندەرێک لە کاتی یارییەکەی نێوان لیڤەرپوول و وێستهام لە رۆژی دوو شەممە، قسەی نەشیاو و رەگەز پەرستانە بە محەمەد سەڵاح دەڵێت.

یانەی وێستهام لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت:

“لە وێستهام یونایتد، هیچ لێبوردنێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە رەفتاری هاوشێوە بەکار دەهێنن”

“ئێمە یانەکەی تۆپی پێین و گوێ بە تەمەن، رەگەز، ئاین، بیروڕا نادەیەن. هەموو شتەکانی وەک هاوسەرگیری و پەیوەندی سۆزداری، دوو گیان بوون و دایکایەتی، سێکس و جێندەری جیاواز، خاوەن پێداویستی تایبەت لێرە وەک یەکە”

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، هاندەرێکی وێستهام لەو یارییەی تیایدا لیڤەرپوول و وێستهام بە گۆڵێک یەکسان بوون، قسە بە محەمەد سەڵاح دەڵێت و هێرش دەکاتە سەر ئاین و وڵاتەکەی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close