ئینگلتەراگرنگترین

سەرۆکی چێڵسی نهێنییەکی سەیر لە چۆنیەتی گواستنەوەی مارک کوکورێیا ئاشکرا دەکات

نموونەی خۆی بە کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەیەک دەهێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆد بۆڵی، هاوخاوەنی چێڵسی باس لە چۆنیەتی گرێبەستکردن لەگەڵ مارک کوکورێیا دەکات و راستییەک لەسەر گواستنەوەکە ئاشکرا دەکات.

سەرۆکەکەی چێڵسی ئاشکرای دەکات، لە ماوەی هاوینی یەکەمی لەگەڵ چێڵسی لەدوای کڕینەوەی یانەکە لە رۆمان ئەبڕامۆڤیچ، زانیاریی زۆری لەسەر تۆپی پێ و یاریزانان نەبووە، هیچ ئەزموونێکی نەبووە و خۆی بە تێد لاسۆ دەچوێنێت [کارەکتەرێکی خەیاڵییە لەنێو زنجیرەیەکی کۆمپانیای ئەپڵ کە رۆڵی راهێنەرێک دەبینێت بەبێ ئەوەی هیچ لە وەرزش بزانێت]، گواستنەوەی کوکورێیا لە پلانی یانەکەدا نەبووە، چونکە نەیزانیوە پێوەرەکانی یاریزانێکی باش چییە، تەنیا لەبەرئەوەی مانچێستەر سیتی ویستوویەتی بیگوازێتەوە، گرێبەستیان لەگەڵ بەرگریکارە ئیسپانییەکە کردووە.

ئەگەر مانچێستەر سیتی کوکورێیای بوێت، پێویستە چێڵسیش بیەوێت

بلووز لە ساڵی 2022 بە 68 ملیۆن یۆرۆ کوکورێیای لە بڕایتنەوە گواستنەوە ریزەکانی و ئەوکاتە بوو بە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانە لەندەنییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button