
یاریگا –
یاریی جامی فیناڵیزما لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین کە بڕیارە لە 27ـی ئازار لە دەوحە بەڕێوەبچێت، مەترسی دواخرانی لەسەرە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی لەبارەی چارەنووسی یاریی فیناڵیزما دەکەن.
قەتەر بەهۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە لە دوێنێ یەکشەممەوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی لە وڵاتەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار وەستاندووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای کردووە گرێنتی تەواو بۆ سەلامەتی گیانی یاریزانانی هەردوولا بکرێت بەڵام تاوەکوو ئێستا بەفەرمی داوای لێسەندنەوەی مافی میوانداریکردنی یارییەکەیان لە قەتەر نەکردووە.
مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەر سێ لایانەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی یارییەکە دەدەن.
بەرپرسان دەیانەوێت چاوەڕێ بکەن و زۆرترین زانیاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەت حکومەتی قەتەر کۆبکەنەوە، پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەن کە بڕیارێک بێت سەلامەتی یاریزانان و هاندەران مسۆگەر بکات.
یارییەکە گرنگییەکی زۆری بۆ سەرجەم لایەنەکان و بەتایبەت قەتەر هەیە، چونکە بۆ یەکەمجارە لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی و لامین یامال، ئەستێرەی لاوی ئیسپانیا رووبەڕوودەبنەوە.
LA FINALISSIMA SE JUGARÁ EL 27 DE MARZO EN QATAR 🏆🇶🇦
ℹ️ Esteban Edul#Finalissima pic.twitter.com/HPXrG07Gl7
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) December 15, 2025



