ئاسیائیتاڵیابازاری گواستنەوە

ناپۆلی لە فرۆشتنی هامشیک پاشگەزبووەوە!

یانەی ناپۆلی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند گواستنەوەی ماریک هامشیک یان هەڵوەشاندووەتەوە بۆ خولی چینی.

وابڕیاربوو ئەفسانەکەی ناپلس بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ بگوێزرێتەوە  بۆ خولی چینی و خودی یاریزانەکەش گرێبەستەکەی واژۆکردووە بەڵام ناپۆلی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “گرێبەستی پێشنیارکراو لەلایەن یانەی کڕیار بەو جۆرە نەبوو کە پێشتر  لەسەری رێککەوتبووین و کێشە لە شێوازی پارەدانەکە هەیە، بۆیە گواستنەوەکەمان راگرتووە لە ئێستادا”.

لە ئێستادا دیار نیە یانە دالیان لیفانگی چینی داواکارییەکەی ناپۆلی جێبەجێ دەکات یاخود تەواوی گرێبەستەکە هەرەس دەهێنێت.

هامشیکی ٣١ ساڵ گۆڵکاری مێژویی ناپۆلییە و پارساڵ ژمارە پێوانەییەکەی دیێگۆ ماڕادۆنای شکاند.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close