ئینگلتەرا

پۆلیسی لەندەن لێکۆڵینەوە لە سوکایەتی بە ئیسلام و سەڵاح دەکات

یاریگانێت– دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە ناو هاندەرانی یاریگاوە بڵاو بوویەوە کە هاندەرێک وشەی ڕەگەزپەرستی لە دژی موحەمەد سەڵاح بەکار دەهێنێت لە یاری نێوان وێستهام یونایتد و لیڤەرپوول لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشەوە لەلایەن میسڕییەکەی ڕێدزەوە، کاردانەوەی میدیایی و سۆشیاڵ میدیای بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەو کارە دەستی پێکردووە و ئەفسەرەکانیان لە گرتە ڤیدیۆیەکە دەکۆڵنەوە کە هەندێک هاندەری وێستهام هوتافی ڕەگەزپەرستی بەکار دەهێنن، بەڵام هیچ کەس تا ئێستا دەستگیر نەکراوە. لای خۆشیانەوە یانە لەندەنییەکە ئیدانەی هەڵسوکەوتەکەی کرد و یانەکەیان بێ بەری کرد لە هاندەری لەو شێوە.

ڕاشیان گەیاند کە گەر کەسەکە بناسرێتەوە ئەوا هەموو زانیارییەکی ورد لە بارەیەوە بنێرن بۆ پۆلیس و سزای دورخستنەوەی هەتاهەتایی بەسەرا بسەپێنن ڕێگەپێدانی بۆ یاریگای لەندەن ستادیۆمی تایبەت بە یانەکەیان. ئەمە لە کاتێکدایە سەڵاح یەکێک بوو لە داکۆکیکەرە دیارەکانی کۆلیبالی بەرگریکاری ناپۆلی کاتێک لەلایەن هاندەرانی ئینتەر میلانەوە هوتافی ڕەگەزپەرستی لەدژ بەکار هێنرا. یاری نێوان دوو یانەکە لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی بە یەکسانبوونی 1-1 گۆڵ کۆتایی هات. ڕێدز بە 62 سەرووی ڕیزبەندییەکەیە و، مان سیتی بە 59 خاڵ و تۆتنهام بە 57 خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close