ئینگلتەرافەرەنسا

جەنگەکە دەستی پێکرد! نانتس داوای پارەی سالا لە کاردیف دەکات

 

یاریگا-یانەی نانتی فەڕەنسی بەفەرمی داوای بڕە پارەی گواستنەوەی ئیمیلیانۆ سالای لە یانەی کاردیف ستی کرد.

هێرشبەرە ئەرژەنتییەکە بەر لەوەی پەیوەندی بە کاردیفەوە بکات تووشی رووداوێکی فڕۆکەوانی هات و گیانی سپارد. بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە نانت بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەو باسەی داخست بەڵام ئەمڕۆ بابەتەکەی لەگەڵ کاردیف کردووەتەوە کە کاتی ئەوەیە پارەی گواستنەوەکەی بدەن.

بەگوێرەی بی بی سی کاردیف دەڵێت ئەوان رێز لە گرێبەستەکە دەگرن بەڵام تەنها پاش ئەوەی هەموو بەڵگەکان دەخرێنە روو لەسەر گواستنەوەکە و هەروەها هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی. هەمان سەرچاوە دەڵێت لەباری پێدانی پارەکەشدا کاردیف بەنیازە بە قیستی سێ ساڵ بیداتەوە و سەریشیان سوڕماوە هێشتا جەستەی نەدۆزراوەتەوە ئەوان داوای پارە دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا نانت هەڕەشەی کردووە ئەگەر لە ماوەی ١٠ رۆژدا ١٥ ملیۆن پاوەندی پارەی گواستنەوەکە نەدەن ئەوا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەن.

سالا بە فڕۆکەیەکی بچووک لە ئینگلتەراوە گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا تاوەکو ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی بکات بەڵام هەرگیز نەگەیشتە هاوڕێکانی و نە یانە نوێیەکەی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close