ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ : هاندەرێک سوکایەتی بە ئیسلام دەکات لەبەردەم محەمەد سەڵاح

یاریگا-ئەمڕۆ هاندەرێک ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە لە یاری نێوان لیڤەرپوول و وێستهامدا و تێیدا دەنگی هاندەری دیکە دێت کە سوکایەتی رەگەز و ئایین بە محەمەد سەڵاح دەکەن.

سەدات یەزدانی ئەو کەسەیە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتە و رووداوەکە لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانێکی کۆڕنەدایە. لەبەردەم پۆلیسی یاریگا و سەڵاح دا بە دەنگی بەرز کەسە رەگەزپەرستەکە دەڵێت “ئینشاللە نەفرەت لە ئیسلام، ئیسلامی نەفرەتی” لەگەڵ چەند ووشەیەکی دیکەی ناشرین بەو یاریزانە.

ئەم قسانەی هاندەرەکە لە کاتێکدا پۆلیسی نێو یاریگا زۆر لێوەی نزیکە بەڵام کەس رێگری لێ ناکات.

 

ڤیدیۆکە ببینن

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close