ئیسپانیا

بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ژمارەكان و ئامارەكان پێش یاریەكە

یاریگا– ئاشقان و هەوادارانی تۆپی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دەكەن كە وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای كامپ نۆو ئەنجام بدرێت.

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە هاندەران و یاریگا وەربگرێت تاوەكو یاریەكە بباتەوە، و گەرچی یانە شاهانەكە دەیەوێت بە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەرەو یاری گەڕانەوە بڕوات.

گرنگترین ئامارەكان و ژمارەكان تایبەت بەو یاریە بخوێننەوە :-

 

  • – ئەم یاریە یاری ژمارە 34 دەبێت لە كلاسیكۆی جامی شا یانە كەتەلۆنییەكە لە 14 یاری براوە بووە و لە 12 یاریدا یانە شاهانەكە بردوویەتیەوە و لە 7 یاریشدا یەكسان بوون.
  • – لە كۆی ئەو 33 یاریە 127 گۆڵ تۆمار كراوە ، بارسا 63 گۆڵ و ڕیاڵ 64 گۆڵ .
  • – بارسێلۆنا 17 گۆڵی تۆمار كردووە لەم وەرزەی جامی شا ، بەڵام ڕیاڵ مەدرید توانیوەیەتی تا ئێستا 20 گۆڵ تۆمار بكات.
  • – بۆ یەكەمجار لە وەرزی 2013-2014 ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە.
  • – بارسێلۆنا نەیتوانیوە لە كۆتا چوار یاریدا لە جامی شای ئیسپانیا شكست بە ڕیاڵ مەدرید بهێنێت، دوو یاری شكستی هێناوە و لە دوو یاریش یەكسان بوون ، كۆتا بردنەوەی لە یانەكە لە جامەكەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012.
  • – ڕیاڵ مەدرید توانیوەیەتی گۆڵ تۆمار بكات لە یاریگای كامپ نۆو لە كۆتا 9 یاریدا لە جامی شای ئیسپانیا.
  • – بارسێلۆنا لە كۆتا 5 یاری جامەكە. لە یاریگای خۆی لە سەرجەمیان براوە بووە و 16 گۆڵی تۆمار كردووە و دوو گۆڵی لێكراوە
  • – ڕیاڵ مەدرید لە كۆتا 5 یاری خۆی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە چوار یاری براوە بووە یەك یاری دۆڕاوە 11 گۆڵی كردووە و دوو گۆڵی لێكراوە .
  • – كۆتا كلاسیكۆی نێوانیان. لە خولی ئیسپانی بوو كاتێك بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 5-1 یاریەكە بباتەوە.
  • – كۆتا 68 یاری نێوانیان بارسێلۆنا توانیوەیەتی لە 30 یاری براوە بێت و ڕیاڵ مەدرید لە 20 یاری و 18 یاری یەكسان بوون.
  • – لە كۆتا 68 یاریدا 219 گۆڵ تۆماركراوە و بارسا 123 گۆڵ و ڕیاڵ 96 گۆڵ.
  • – هەردوو یانەكە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 210 جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە ، بارسێلۆنا لە 80 یاری و ڕیاڵ مەدرید لە 87 یاری براوە بوون و لە 43 یاری یەكسان بوون.
  • – لە كۆی ئەو 210 یاریە توانراوە 675 گۆڵ تۆمار بكرێت ، بارسا 330 گۆڵ و ڕیاڵ 345 گۆڵ.
  • – لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆیە بە تۆماركردنی 26 گۆڵ لە تۆڕی ڕیاڵ مەدرید.
  • – لە نێو یاریگای كامپ نۆو 107 جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە ، بارسا 57 بردنەوە و ڕیاڵ 28 بردنەوە و 22 یەكسان بوون.
  • – گۆڵكارانی بارسێلۆنا لەم وەرزەی جامی شا كۆوتینهۆ 3 گۆڵ ، میسی و دیمبلی و دینیس سوارێز دوو گۆڵ.
  • – گۆڵكارانی ڕیاڵ مەدرید لەم. وەرزەی جامی شا بنزێما 4 گۆڵ ، ئەسینسیۆ و ڕامۆس 3 گۆڵ ، ئیسكۆ و ڤیسنیۆس جۆنیۆر 2 گۆڵ.
  • – لەم وەرزەی جامی شا بارسێلۆنا 6 یاری ئەنجامداوە ، 4 یاری براوە بووە و 2 یاری شكستی هێناوە 15 گۆڵی كردووە و 6 گۆڵی لێكراوە.
  • – لەم. وەرزەی جامی شا ڕیاڵ مەدرید 6 یاری ئەنجامداوە ، 5 یاری براوە بووە و 1 یاری شكستی هێناوە ، 20 گۆڵی كردووە و 5 گۆڵی لێكراوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close