ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینهۆ پەیوەندی بە یانەیەکەوە کردووە تاوەکو ببێتە راهێنەریان

یاریگا-لە یەکەم هەواڵی کۆنکرێتی دا سەبارەت بە داهاتووی خۆزێ مۆرینهۆ، گفتوگۆ لە نێوان ئەو و یانەی ئینتەرمیلان دەستی پێکردووە.

رۆژنامەی لیبێرۆ و ماڵپەڕی ئێف سی ئینتەر هەردووکیان رایانگەیاندووە دەست پێشخەرییەکە لەلایەن مۆرینهۆوە بووە. راهێنەرە پۆرتوگالییەکە داوای لە خۆرخی مێندێزی بریکاری کردووە قسە لەگەڵ ئینتەر بکات و ئەوانیش رازیبوون قسەی لەسەربکەن”.

مۆرینهۆ لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠١٠ راهێنەری ئەو یانەیە بووە و توانی خولی پاڵەوانەکانیان بۆ بەدەست بهێنێت. هەوڵەکەشی بۆگەڕانەوە بۆ ئەو یانەیە لە کاتێکی باشدایە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئێستای ئینتەر و ئەگەری دوورخستنەوەی لوچیانۆ سپالێتی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close