ئیسپانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

بەر لە کلاسیکۆ سەرۆکی بارسا باس لە کڕینی ئیسکۆ دەکات

 

یاریگا-جۆسیپ ماریا بارتۆمیو سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئەگەری کڕێنی ئیسکۆ ئالارکۆن رەتناکاتەوە.

بەر لە کلاسیکۆ ئاگرینەکەی ئەمرۆ، بارتۆمیو وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە. کاتێکیش باسی ئەگەری کڕینی  یاریزانێکی ریاڵ مەدریدی لێکرد وتی “ئەگەر راهێنەر داوای بکات بەدڵنیاییەوە ئێمە ئامادەین قسە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بکەین. سەبارەت بە ئیسکۆ ئەگەر ویستمان قسە لەگەڵ مەدرید دەکەم”.

ئیسکۆی ٢٦ ساڵ لەم وەرزەدا تەنیا لە پێنج یاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە لەلالیگا، ناوبراو گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەی هەیە تاوەکو ٢٠٢٢ بەڵام کێشە قوڵەکانی لەگەڵ راهێنەر دەنگۆی فرۆشتنی بەهێزکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close