ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید داوای ئیسكۆ دەكەن بۆ كلاسیكۆ

یاریگا- ڕۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئەنجامی ئەو ڕاپرسیەی ئاشكرا كرد كە بۆ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید كرابوو بۆ كلاسیكۆی داهاتوو.

وابڕیارە ئەمڕۆ لە یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای كامپ نۆو ڕووبەڕووی یەك ببنەوە كاتژمێر 11ی شەو بە كاتی كوردستان.

سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری یانە شاهانەكە بڕیاریدا ئاشكراكردنی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی دوابخات بۆ چەند كاتژمێرێكی كەم پێش یاریەكە.

ڕاهێنەرە 42 ساڵانەكەبڕیاریدا بە گەشتكردنی 21 یاریزان بۆ بارسێلۆنا بەڵام ڕەتیكردەوە لیستەكە ئاشكرا بكات ، لەبەر هۆكاری ئەوەی هیچ بێتاقەتی و ناخۆشیەك ڕوو نەدات لە یانەكە پێش یاریەكە.

لە نێو ئەو یاریزانانەی كە گەشتیان كردووە هەریەك لە ئیسكۆ و ئەسینسیۆ و ماریانۆ دیاز و ریگیلیۆن و سیبایۆس دەبیندرێت ، كە لەو پێنج یاریزانە دەبێت دوو یاریزان دووربخاتەوە.

ڕۆژنامە مەدریدیەكە لە ڕاپرسیەكدا داوای لە هاندەران كردووە ، كە لەو پێنج یاریزانە سیانیان دەستنیشان بكەن ، بە پێی ڕاپرسیەكە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید هەریەكە لە ماركۆ ئەسینسیۆ و دانی سیبایۆس و ئیسكۆ یان دەستنیشان كرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close