
یاریگا –
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال یەکێکە لە بژاردەکانی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد.
رۆژنامەی ئاس لە زاری بێن جەیکبز، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە ناوەکانی سەر مێزی گفتوگۆی مانچێستەر یونایتد بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان، رۆبێرتۆ مارتینێزە، هەرچەندە تاوەکوو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ پۆرتوگال هەیە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوشانی مارتینێز، هەریەک لە رۆبۆرتۆ دی زێربی، جولیان ناگلیسمان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، رێککەوتنی نێوان پۆرتوگال و مارتینێز تەنیا بۆ مۆندیالی 2026ـە و ئامانج بردنەوەی نازناوەکەیە، لەدوای چەند رۆژێک لە کۆتاییهاتنی مۆندیالەکە گرێبەستی نێوانیان بەسەردەچێت و نیازی نوێکردنەوەیان نییە.
مارتینێز لەلایەن بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بە بژاردەیەکی بەهێز دادەنرێت، ئەزموونی لە سوانزی سیتی و ویگان بە سەرکەوتوو دەزانن.



