عێراقکوردستان

فه‌رمی: سێ یانه‌ی کوردی به‌شداری خولی نایابی عێراق ده‌که‌ن

یاریگا- به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و دوای پێنج ساڵ دابڕان، یانه‌کانی تۆپی ده‌ستی خانمانی کوردستان به‌ خولی تۆپی ده‌ستی نایابی عێراق شاد ده‌بنه‌وه‌.

وا بڕیاره‌ له‌ به‌رواری ١٠/٢/٢٠١٩ به‌ به‌شداری ٨ یانه‌ له‌ شاری به‌غداد خولی یانه‌ نایابه‌کانی تۆپی ده‌ستی خانمانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، که‌ ٣ یانه‌ی کورد له‌ خوله‌که‌دا به‌شدار ده‌بن، ئه‌وانیش یانه‌کانی هه‌ولێر و ئه‌فرۆدێتی سلێمانی و قه‌ڵای هه‌ولێرن، هه‌روه‌ها یانه‌کانی (الحدود لە بەغداد، الصمود لە فەلوجە، الدغاره لە دیوانیە، الشباب له بغداد، الدفاع المدني له بغداد) پێنج یانه‌که‌ی دیکه‌ی خوله‌که‌ پێکده‌هێنن.

هه‌روه‌ها خولەکە بە دوو قۆناغ بەڕێوە ده‌چێت، قۆناغی یەکەم لە شاری بەغداد و قۆناغی دووەمیش تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە کەی و لە کوێ بەڕێوەدەچێت.

یانه‌کانی کوردیه‌کانی تۆپی ده‌ست ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر نازناوه‌کانی عێراق و له‌ هه‌موو به‌شداریکردنێک ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌یان تۆمارکردووه‌، به‌تایبه‌ت یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر، که‌ چه‌ندین ساڵ به‌دوای یه‌ک خاوه‌ن هه‌ڵگری نازناوه‌که‌ بووه‌، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای به‌هۆی جه‌نگی داعش خوله‌که‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و یانه‌ کوردیه‌کانیش لێی بێبه‌ش بوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ند ساڵێکه‌ به‌بیانوی قه‌یرانی دارای یه‌کێتی تۆپی ده‌ستی کوردستان هیچ خولێکی بۆ کوڕان و کچان نه‌کردۆته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکاری نا جێگیری ئاستی یانه‌کان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close