گرنگترین

” هەر ژمارەیەک مانایەکی تایبەت بەخۆی هەیە “

یاریگا-لە ساڵی ١٨٦٣ کاتێ تۆپی پێ ئەنجام ئەدرا لە ڵەندەن ئەوکات شتێ بوونی نەبوو بەناوی ژمارەیەوە تا ساڵی ١٩٢٣ ، لەم ساڵەدا بڕیاریان دا ژمارە دابنرێ لە پشت درێسەکانەوە کە ئەم بیرۆکەشیان لە ( ڕۆبکی )ـیەوە بۆهات ، ژمارەکان دادەنران سەرەتا ژمارە ١ تا ١١ هەبوو بەڵام ساڵ بە ساڵ زیاد ئەکرا تا ٩٩ رۆشت بەڵام کاتێ ١ تا ١١ هەبوو هەر یاریزانێ ژمارەیەک تایبەت بە خۆی هەبوو گۆلپارێز ژمارە (١) ، باڵی بەرگری ڕاست ژمارە (٢) ، باڵی بەرگری چەپ ژمارە (٣) جا تا هێرشبەر .. هۆکاری دانانی ژمارە لە پشت درێسەوە دەگەرێتەوە یەک هۆکار ئەمەش ئەوەبوو یاریزانەکانیان لێک جیا نەئەکردووە و بۆ ناوبیژوانیش شتێکی قورس بوو ( یەکەمین یاریش بە ژمارەیەوە لەنێوان یانەی شیلڤید و ئارسناڵدا بوو )

لە مۆندیالی ساڵی ١٩٥٨ هەڵبژاردەی بەرازیل کە بەرازیل براوەی جامەکە بوو ، یاریزان پێلی ژمارە ١٠ی پێدرا بوو هەروەها غەریچا ژمارە ٧ی پێدرابوو و زاگالۆش ژمارە ١١ بۆیە ئەم ٣ ژمارەیە بە ٣ ئاماژە دەنگیان داوەوە .

ژمارە ١٠ / نمایشکەر
ژمارە ٧ / خێرا و لێزان لە مراوەغە
ژمارە ١١ / گۆڵکار .

ئەم ٣ ژمارەیە بەم سێ ئاماژەیە لە دونیایی وەرزشا دەنگیان دایەوەو بەڵام لەکۆتاییدا ژمارە ٩ نازناوی گۆڵکاری پێ بەخشرا ئەمیش لەبەر ڤان باستن و رۆنالدۆی دیاردە و باتستۆتا لەپاش ئەم ٣ گەورەیەدا ژمارە ٩یان بە گۆڵکار ناوبرد .

* لە مۆندیالی ١٩٨٢ ـدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بڕیاری دا ژمارەکان بەپێی گەورەیی دادەنرێ لە خێزاندا ، ئۆبلاد ڤیلۆل ژمارە ٧ی پێ بەخشرا کە گۆلپارێز بوو ، هەروەها مارادۆنا ئەبوایە ژمارە ١٢ی پێ ببەخشرایە بەڵام ژمارە ١٠یان پێ بەخشی .

* یاریزان رۆناڵدینیۆ و شیڤشینکۆ و فلامینی لە ئەیسی میلاندا ژمارەی موالیدەکەیان دانابوو ( ژمارەی ئەم سالە کە تیادا لەدایک بوونە ) شیڤشینکۆ ژمارە ٧٦ ، رۆنالدینهۆ ٨٠ ، فلامینی ٨٤ .

* گۆلپاریز رۆجیریۆ سینی ژمارە ٠١ بوو بەڵام لەکۆتا یاریدا ژمارە ٦١٨ بەستی ئەمەش وەک ئاماژەیەک لە ژیانیدا بەژداری ئەمەنە یاری کردووە .

* هەروەها کاتێک ڕۆناڵدۆی دیاردە پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد ژمارە ١٠ ی پۆشی و زامۆرانۆش ژمارە ٩ بوو بەڵام کاتێک ڕۆبەرتۆ باجیۆ لە بۆڵۆنیاوە پەیوەندی بە ، ئینتەرەوە کرد کارگێڕی یانەکە ژمارە ١٠ یان پێی بەخشی و ژمارە ٩ یان دایە دیاردە ، زامۆرانۆش لە خۆشەویستی بۆ ژمارە ٩ ژمارە ٨+١ ی هەڵبژارد .

* ژمارە ١٣ لە ئەڵمانیا بە یاریزانێکی گەورە دادەنرێ ئەمیش لەبەر گێرد مۆلەری ئەفسانەی ئەڵمانی ، هەروها ژمارە ٣ـش هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە لە ئیتاڵیا ئەمیش لەبەر ماڵدینی و فاکیتی ، هەروەها تیپە مەزنەکان ژمارە ١٢ دانانێن ئەمیش لەبەر هاندەران وا هەست دەکەن کە هاندەران ژمارە ١٢یانە .

هەر ژمارەیە و واتایەکی خۆی هەیە لەکۆتاییشدا دەڵێم :

ژمارەکان ئەستێرەکان دروست ناکەن
ئەستێرەکان ژمارەکان دروست دەکەن

نوسینی : عیماد نوح

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close