ئاسیائەوروپابازاری گواستنەوەیاریگا

لە زاری بریکارەکەی معز عەلیەوە ئەو بۆندانە بزانە بۆی هاتووە

یاریگانێت- جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ئیمارات بوو بە ستەتجێک بۆ دەرکەوتن و درەوشانەوەی معز عەلی هێرشبەری لاوی قەتەری و توانی لەوێوە زۆربەی ڕۆشناییەکە بۆ سەر خۆی ڕابکێشێت.

لە دوای پیشاندانی ئاستە بەرزەکەی لەسەر خاکی ئیماراتییەکان، ناوی هێرشبەرەکە بە خولە گەورەکانەوە دەلکێنرا. ئەمڕۆ وەک لە سایتی گۆڵ بڵاوکراوەتەوە، ئارام زینۆزی بریکاری گۆڵکارەکەی جامی ئاسیا ناوی ئەو خولانەی درکاند کە گرێبەستیان لێوە هاتووە بۆ معزی تەمەن 22 ساڵ و یانەی ئەل دوحەیل.

ئارام بۆ ڕۆژنامەی توتومیرکاتۆی ئیتاڵی لێدوانەکەی داوە، ڕاستیی ئەو بۆندانەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەڵێت بە دیاری کراوی لە نەمسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و هەروەها خولی چینیشەوە بۆندیان پێشکەش کراوە.

معز عەلی توانی لە جامی ئاسیای 2019ی ئیمارات لەگەڵ هەڵبژاردەی قەتەردا نایاب دەرکەوێت و بە 9 گۆڵ بوو بە گۆڵکار و ڕیکۆردە تۆمارکراوەکەی عەلی دائی ئێرانی بشکێنێت. هاوکات هەر خۆشی بە باشترین یاریزانی جامەکە دیاری کرا. وەک ئارامی بریکاری دەیڵێت، چوونی معز بۆ ئەورووپا لە بەرژەوەندی بەهرەدارە قەتەرییەکە دەبێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، بەشداریکردنی قەتەر لە کۆپا ئەمێریکا، هەڵسەنگاندنێکی ڕاستەقینەیە بۆ هەڵبژاردەکە و یاریزانەکان دوای بەدەستهێنانی جامی ئاسیا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close