ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

فەرمی : مۆرینهۆ دوو ملیۆن یۆرۆ غەرامە کرا

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ دانی بە هەڵەکانیدا نا لە بەردەم دادگا و لەبری زیندانی بە دوو ملیۆن یۆرۆ سزادرا.

ناوبراو تۆمەتباربوو بە نەدانی ٣.٣ ملیۆن یۆرۆ باج لە پارەی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەو کاتەی راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو لە نێوان ٢٠١١-٢٠١٢ دا.

خۆزێ هاوشێوەی زۆرێک لە یاریزان و کەسایەتییە وەرزشییەکان روبەرووی کەیسی نەدانی باج بووبوەوە، پاش ساڵانێک لە مقۆمقۆ سەرەنجام مۆرینهۆ سزاکەی دادگای قبوڵکرد کە زیندانی کردن بوو بەڵام زیندانییەکەی گۆڕییەوە بە دوو ملیۆن یۆرۆ و ئەو بژاردەیەش تەنها کاتێک کارایە کە ماوەی زیندانییەکەی کەمتر لە دوو ساڵ بێت.

 

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close