ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیسپانیا

هاندەرانی ریال مەدرید لە نێوان بەیل و ڤینیسیۆس یەکێکیان هەڵبژاردووە

یاریگا
هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوا لە سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ئارجێنتینایی یانەکەیان دەکەن بۆ کلاسیکۆی شەوی داهاتوو یاری بە ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی لاوی بڕازیلی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا لە راپرسیەکدا داوای لە هاندەرانی مێرنگی کردووە دەنگ بەو یاریزانانە بدەن کە پێیان باشە بەشداری کلاسیکۆ بکەن، هەریەکە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کەریم بێنزیما زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە و وەک دیار ئاستی یاریزانە بڕازیلیەکە بە دڵی هاندەرانی یانەکەیەتی.

جۆنیۆری 18 ساڵان لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خولەکەکان 10 پاسی گۆڵ و سێ گۆڵی تۆمار کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close