ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکاری مێسی

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یەکەمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا خۆی یەکلا نەکردۆتەوە بۆ بەشداری کردن لە یاری کلاسیکۆ.

رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، راهێنەرانی ئەم یانەیە چاوەڕێ راهێنانەکانی ئەمڕۆ دەکەن و لە ئەگەری هەست نەکردن بە ئازارەکەی، گۆڵکارەکەی یانەکەیان بەشداری یاری شەوی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید دەکات. سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە لیۆ خۆی بریار دەدات ئایا بەشداری کلاسیکۆ بکات یاخود نەکات.

میسی پێکانی نیە تەنها گرژبونێک لە رانیدا دروست بووە و خۆشی دوو دڵە لەوەی بەشداری کلاسیکۆ بکات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە پێکانەکەی قورستر ببێت و کاریگەرییەکی خراپی لەسەر بکات بۆ داهاتوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close