ئیسپانیا
ئیڤان ڕاكیتیچ بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ناكاتەوە
یاریگا- بەڕێوەبەری كارەكانی ڕاكیتیچ ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یاریزانەكە هیچ بیرێك لە جێهێشتنی یانە كەتەلۆنییەكە ناكاتەوە، لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
ماوەی چوار وەرز و نیوە یاریزانە كرواتیەكە لە بارسێلۆنا یاری دەكات و بەشداری 264 یاری كردووە و توانیوەیەتی 34 گۆڵ تۆمار بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.
ئارتۆرۆ كانالێس بەڕێوەبەری كارەكانی ڕاكیتیچ لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی ”لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ”: مەحاڵە ئیڤان ڕاكیتیچ ئیسپانیا بەجێبهێڵێت لە هاوینی داهاتوودا”.
دوای ئەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی ئاستێكی باشی پێشكەشكرد لە هاوینی ڕابردوو ، پەیوەندی كردنی بە یەكێك لە یانەكانی پاریس سان جێرمان و ئینتەر میلان بوو بوو بە باس و خواستی ڕۆژنامەكان.