ئینگلتەراگرنگترین

“کلۆپ راهاتووە لەسەر بردنەوە بە گۆڵی ئۆفساید!”

یاریگا-کاردانەوەکانی یارییەکەی لیڤەرپوول و وێستهام تا دێت توندتر دەبن و مانوێل پلیگرینی راهێنەری وێستهامیش تانەی خۆی لە یۆرگن کلۆپ دا.

لیڤەرپوول بە گۆڵێکی ئۆفساید لە نیوەی یەکەمدا پێشکەوت، بەڵام دوای یارییەکە کلۆپی راهێنەر ناڕازی بوو لە ئاستی ناوبژیوان، ئەمەش پلیگرینی توڕەکردووە و وتی “گرنگ نیە چی دەڵێت،کلۆپ راهاتووە لەسەر بردنەوە بە گۆڵی ئۆفساید. کاتێک راهێنەری دۆرتموند بوو بە گۆڵێک لێی بردمەوە کە حەوت مەتر ئۆفساید بوو ئەوکاتەی راهێنەری مەلەگا بووم، بۆیە بۆی نیە گازندە بکات”.

سەبارەت بە یارییەکەش وتی “زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یانەکەم و زۆر باش یاریمان کرد هەرچەندە ئەنجامەکەی بێ هیوای کردم چونکە بە ئۆفساید گۆڵمان لێکرا”.

یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات و لیڤەرپوول دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا، ئەوەش رکابەری توندی گەڕاندەوە بۆ ناسناوی پریمەرلیگ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close