ئیسپانیاگرنگترین

” كەریم بنزێما لە لیۆنێل میسی باشترە”

یاریگا- ڕۆژنامەنووسێك لە ڕۆژنامەیەكی نزیك لە ڕیاڵ مەدرید ڕای خۆی دەربڕی و بە ڕای ئەو كەریم بنزێما لە لیۆنێل میسی ئەفسانەی بارسێلۆنا باشترە.

ڕۆژنامەنووس ئەنتۆنیۆ سانز لە ڕادیۆی ماركا ” كەریم بنزێما بە ڕای من باشترە لە لیۆنێل میسی ، ڕاپرسیەك دەكەمەوە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید كە بمێنێتەوە یان بڕوات لە وەرزی داهاتوودا”.

لە دوای ئەم لێدوانە ناوبراو تووشی زۆر قسە بوویەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، كە زۆربەیان پێیان وایە كە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ئەگەر باشترین نەبێت ئەوا یەكێكە لە باشترینەكانی مێژووی تۆپی پێ.

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە بارسێلۆنا لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لە ئێستادا كەریم بنزێما بە ئاستێكی باشدا تێپەڕ دەبێت لەگەل یانەكەی و لە كۆتا 5 یاریدا توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بكات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close