ئەمریکای باکوور/باشوورئیسپانیا

راهێنەری ئەرژەنتین باسی ئەگەری گەڕانەوەی مێسی دەکات

یاریگا-لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین رەتیدەکاتەوە هیچ بدرکێنێت لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.

بەر لە کۆپا ئەمێریکای هاوینی ئەمساڵ، هەوڵێک هەیە مێسی بگەڕێندرێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش. ئەو باسەش روبەرووی سکالۆنی راهێنەر کرایەوە و لە وەڵامدا بۆ ئۆلێ وتی “ماوەیەکی زۆرە قسەم لەگەل مێسی نەکردووە و ئاگادارنیم. لە ئێستادا پێکانی هەیە و لە چەند رۆژی داهاتوو یاری هەیە با بزانین دەتوانێت یاری بکات یاخود نا”.

ئەرژەنتین مانگی داهاتوو لە خۆئامادەکارییەکان بۆ کۆپا ئەمێریکا، دوو یاری دۆستانە بەرامبەر ڤەنزوێلا و مەغریب ئەنجام دەدات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close