ئینگلتەراگرنگترین

گرینگترین ڕووداوه‌کانی یاریه‌که‌ی لیڤه‌رپوڵ و وێستهام

یاریگا- له‌میانی یاریه‌کانی هافته‌ی ٢٥ی پریمه‌رلیگ، وێستاهم لیڤه‌رپوڵی دووچاری یه‌کسانبوونێک کرد به‌تامی شکست، له‌و یاریه‌شدا چه‌ند ئامارێکی نوێ تۆمارکران، که‌ گرینگترینیان ئه‌مانه‌ن.

– جه‌یمس مینله‌ر ژماره‌ی گۆڵه‌ درووستکراوه‌کانی له‌ پریمه‌رلیگ گه‌یانده‌ ٨١ ئاسیست و پێش ئه‌ستێره‌ی پێشوی مان یونایتد، ده‌یڤد بێکهام که‌وت، که‌ خاوه‌نی ٨٠ ئاسێست بوو له‌ خوله‌که‌.

– له‌ ساڵی ٢٠١٩ ئه‌لیسۆن به‌یکه‌ری گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوڵ ١١ لێدان ئاراسته‌ی گۆڵه‌که‌ی کراوه‌ ٧ لێدانیان گۆڵ بووه‌، که‌ زۆرترین ڕێژه‌ی گۆڵی لێ تۆمارکراوه‌ له‌ نێو گۆڵپارێزانی شه‌ش یانه‌ به‌هێزه‌که‌ی خوله‌که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٩ دا.

– بۆجاری چواره‌مه‌ مایکل ئه‌نتۆنیۆ تۆڕی گۆڵی لیڤه‌رپوڵ ده‌هه‌ژێنێت له‌ پریمه‌رلیگ، زیاتر له‌هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌شدار له‌ خوله‌که

– بۆجاری یه‌که‌مه‌ له‌دوای ساڵی ٢٠١٧ مانێ ٣ یاری به‌دوای یه‌ک گۆڵ تۆمارده‌کات له‌ پریمه‌رلیگ

– له‌ ساڵی ٢٠١٩ لیڤه‌رپوڵ ته‌نها ٥٦ لێدانی هه‌بووه‌ بۆ ناو گۆڵی یانه‌کانی به‌رامبه‌ری، که‌ که‌مترین ڕێژه‌ی لێدانه‌ له‌ نێو شه‌ش یانه‌ به‌هێزه‌که‌ی خوله‌که‌ له‌ ساڵی ٢٠١٩ دا.

– لیڤه‌رپوڵ پێنجه‌م یانه‌یه‌ به‌درێژای مێژووی پریمه‌رلیگ له‌دوای ٢٥ هه‌فته‌ ٦٢ خاڵ کۆده‌کاته‌وه‌، چوار یانه‌که‌ی دیکه‌ نازناوه‌که‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ دوای کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌ خاڵه‌.

– بۆجاری یه‌که‌م بوو له‌دوای ٤ یاری لیڤه‌رپوڵ نه‌یتوانی شکست به‌ وێستهام بهێنێت.

ئه‌نجامی چوار یاری پێشوو:

لیڤه‌رپوڵ ٤ وێستهام ٠
لیڤه‌رپوڵ ٤ وێستهام ١
لیڤه‌رپوڵ ٤ وێستهام ١
لیڤه‌رپوڵ ٤ وێستهام ٠

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close