ئیسپانیا

ڤالێنسیا گرێبەستی کاپتنەکەی درێژ کردەوە

دانیەل پارێخۆ، کاپتنی یانەی ڤالێنسیا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی ٢٠٢٢ درێژکردەوە.

ئەو یاریزانە هێڵی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠١١ لە یانەی گیتافی پەیوەندی کرد بە ڤالێنسیاوە، هەر زوو جێگای خۆی کردەوە و بووە یاریزانێکی گرنگ.

کاپتنەکەی ڤالێنسیا لەبارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، من لێرە پێگەشتم و لێرەش خێزانم درووست کرد.

“ئێرە ماڵی منە و هەمیشەش هەروا بووە. دەمەوێت یارمەتی یانەکە بدەم کاری گەورەتر بکات و زۆر شت ماوە کە دەبێت بیکەم”

ڤالێنسیا بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولی ئیسپانیە رۆژی پێنجشەممەش لە کۆپا دێل رێی رووبەڕووی یانەی ریال بیتس لە یاری پێش کۆتایی دەبێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close