ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیتاڵیا

” هیوادارم ئیکاردی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە “

یاریگا
ماوەیەکە هاندەران و بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی پابەند نەبوونی بەرێوەبەری کارەکانی مائورو ئیکاردی کە هاوسەرەکەیەتی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێزار بوونە و بەم هۆیەوەش خوشکی یاریزانی ئارجێنتیناییش دەنگی نارەزایەتی لێ بەرزبوەوە.

گۆڵکاری نێراتزۆری ماوەیەکی زۆرە نازانێت چ بریارێک لەسەر داهاتووی بدات و هەموو شتێکی بە واندا نارای هاوسەرەکەی راسپاردووە، ئەمیش هیچ پەلەیەکی نیە، هەربۆیە خوشکەکەی یاریزانی تانگۆ دەڵێت ” ئێمەش لە دەست هەڵس و کەوتەکانی هاوسەری براکەمان بێزار بووینە و هیوادارین براکەمان چاو کراوەتر بێت و لە خێزانەکەشی جیا ببێتەوە “.

ئیکاردی ماوەیەکە خۆی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدزێتەوە و کەسە نزیکەکانیشی ئەم هەڵسوکەوتەی یاریزانە بۆ واندای هاوسەری و بەرێوەبەری کارەکانی دەگەرێننەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close