ئه‌وروپاگرنگترین

ماڵدینی ئەفسانە “ماڵدینی نوێ” خەڵات دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی ئیتاڵی بەشێوەیەکی تایبەت جێرارد مارتنی یاریزانی بارسێلۆنا بەسەردەکاتەوە.

لەدوای ئەو لێدوانەی جێرارد مارتن لە مانگی دیسەمبەر کە رایگەیاند هاوتیمەکانی لە ژووری جلگۆڕین پێێ دەڵێن “جێرارد ماڵدینی”، ئەفسانەکەی ئیتاڵیا و ئەیسی میلان بە ناردنی درێسێکی تایبەتی خۆی بەرگریکارەکەی بارسا خەڵات دەکات.

“لە ژووری جلگۆڕین پێمدەڵێن ماڵدینی”

جێرارد بە رەگەزێکی گرنگی یانە کاتالوونیەکە دادەنرێت بۆ پرۆژە دوورمەوداکەیان بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک.

ماڵدینی درێسێکی سەردەمی ئەیسی میلانی با واژۆی خۆی بۆ مارتن نارد وەکوو هاندانێک و پاڵپشتی بەرگریکارە 24 ساڵیەکە. لای خۆشیەوە جێرارد بە بڵاوکردنەوەی دیارییەکەی ماڵدینی بە زمانی ئیتاڵی نووسی “هەزاران سوپاس”!

بابەتی زیاتر

Back to top button