فەڕەنسا

توچێل باسی بێ نەیماری دەکات

 تۆماس توچێلی راهێنەری پاریسان جێرمان رایگەیاند، پاریس دەتوانێت بە بێ نەیمار هەڵبکات

بەهۆی پێکانەوە، پاریس دوو مانگی داهاتوو لە یاریگاکان دوو دەکەوێتەوە و پاریسان جێرمانیش لە دواین یاری بەرامبەر بە لیۆن شکستی خوارد

لەبارەی ئەوەی، نەبوونی نەیمار کاریگەری دەکاتە سەر ئەنجامی یارییەکانی پاریس لە چامپیۆنزلیگ، توچێل گووتی

“بێ گومان ئێمە دوو نەیمارمان نییە، بەڵام من متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانی تر هەیە”

لەبارەی شکستەکەی پاریس بەرامبەر بە لیۆن، توچێلی راهێنەر گووتی

“لە دوای گۆڵی یەکەمەوە ئاستمان دابەزی و بڕیاری هەڵەمان دا، لیۆن باشتر یاری  کرد”

لە ١٢ی ئەم مانگە، پاریس یەکەم یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە مانجستەر یونایتد دەکات و بۆ ئەوەش نەیمار لە دەرەوەی پێکهاتەی پاریس دەبێت

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close