ئیسپانیاگرنگترین

سۆلاری باسی یاریکردنی به‌یڵ و جۆنیۆر ده‌کات له‌ کلاسیکۆدا

یاریگا- بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو له‌ یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسیلۆنا له‌ یاریگای کامپ نو میوانداری یانه‌ی ریال مه‌درید بکات.

سانتیاگۆ سۆلاری ئه‌رجه‌نتنی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌، له‌باره‌ی کلاسیکۆی زه‌وی ڕایگه‌یاند: به‌دۆخێکی باشدا تێده‌په‌رین و ئاماده‌ین بۆ یاریه‌که‌، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی یاریکردنی به‌یڵ و جۆنیۆر له‌ یاریه‌که‌دا، ناوبراو گوتی “دوو بژارده‌مان هه‌یه‌، ده‌مه‌وێت گاریس به‌یڵ له‌ باڵی ڕاست و ڤینیسۆس له‌ باڵی چه‌پدا یاری پێبکه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ یه‌کیان به‌سه‌ره‌کی یاری بکات و ئه‌وی دیکه‌ش یه‌ده‌گی بێت” هه‌روه‌ها که‌ریم بنزێما دۆخی جێگیره‌و سیانه‌یه‌کی تۆکمه‌ پێکده‌هێنن له‌ کلاسیکۆدا.

گه‌وهه‌ره‌ لاوه‌که‌ی به‌ڕازیل، له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێکی نایابی پێشکه‌شکردووه‌، که‌ له‌کۆی ئه‌نجامدانی ٢٠ یاری ٣ گۆڵی بۆ مه‌درید تۆمارکردووه‌ و ٩ گۆڵیشی دروستکردووه‌، جیا له‌وه‌ش ٣٥ هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕه‌خساندووه‌ و خاوه‌نی ٤١ بڕینی سه‌رکه‌وتووشه‌، که‌ ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتی پیببه‌ستێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close