ئەڵمانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگیاریگا

یوێفا وەڵامی بایەرنی دایەوە سەبارەت کەمکردنەوەی سزاکەی مولەر

یاریگانێت- هاندەرانی بایەرن میونخ لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوون کە کۆتا بڕیاری یوێفا چی دەبێت لەسەر سزا سەپێندراوەکەی سەر تۆماس مولەر.

ئەمڕۆ یانە باڤارییەکە ڕایگەیاند یوێفا داواکەیانی ڕەت کردۆتەوە کە سەبارەت بە پێداچوونەوەی سزای سەر هێرشبەرەکەیان پێشکەشیان کردبوو.

بەوەش یاریزانە ئەڵمانیەکە ناتوانێت هەردوو یاری چوون 19ی ئەم مانگە و، یاری گەڕانەوەش 13ی مانگی داهاتوو بەرامبەر لیڤەرپووڵ یاری بکات. ئەوەش دوای ئەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان مولەر بە فاوڵێکی ترسناک لە بەرگریکارێکی یانەی ئاژاکسی دابوو. بەو هۆیەشەوە کارتی سوور و سڕکردنی بۆ دوو یاری وەک سزا بە سەریدا سەپێنرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close