ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

لە کاتە سەختەکانیدا یۆڤی هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەشت

یارگانێت- دوای دابڕانیان بۆ ماوەیەک بەهۆی پێکانەوە، هەواڵی گەڕانەوەی هەردو بەرگریکار لیوناردۆ بۆنوچی و جیۆرجیۆ کیلینی لە میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاو کرایەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ.

یۆڤی لە کۆتا دوو یاری خۆیدا هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە. لە جامی ئیتاڵیا لەسەر دەستی ئەتڵەنتا بە شکستێکی قورس 3-0 کرانە دەرەوە. دواتریش لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر پارمای ئاست مامناوەند بە سێ گۆڵ یەکسان بوون.

بەوەش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا 6 جار تۆڕی گۆڵی خانمەپیرەکە هەژێنراوە. کاریگەری بەشداری نەکردنی دوو سەرکردەکەی بەرگریی بونۆچی و کیلینی بە هێڵەکانی بەرگریییەوە دیار بووە.

گەڕانەوەی دوانە پۆڵایینەکە بۆ ڕیزەکانی یۆڤی لە کاتێکدایە کە 20ی ئەم مانگە یانەکەیان لە نێو یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ لە گەڵ ئاتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close