
یاریگا –
هاتنی لیۆنێل مێسی بۆ خولی ئەمریکی تەنیا گۆڕانکاری له وەرزشی یانهكه و خولهكه نەکرد، بەڵکو بووە هۆی شۆڕشێکی دارایی بێوێنە.
بەپێی نوێترین داتاکانی دامەزراوەی “Sportico” کە لەلایەن ماڵپەڕی “Sports Value” بڵاوکراونەتەوە، یانەی ئینتەر مهیامی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا سەرکەوت بۆ لوتکەی گرانترین یانەکانی ئەمریکا.
بازدانێکی خەیاڵی لە بەهای بازاڕى یانهكه
پێش هاتنی ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە، بەهای بازاڕی یانەی ئینتەر مهیامی بە 565 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم لە یاریکردنی مێسی، بەهای یانەکە بە ڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەوە و گەیشتە 1.45 ملیار دۆلار. بەمەش یانەکەی دەیڤید بێکهام توانی پێش یانەی “لۆس ئانجلۆس بکەوێت و ببێتە خاوەنی بەرزترین بەها لە مێژووی خولەکەدا.
Efeito Messi: @InterMiamiCF no topo do valuation da @MLS pela primeira vez.
Dados recentes do @Sportico mostram que o Inter Miami passou o @LAFC.
Valuation com o craque argentino passou de US$ 565 M para atuais US$ 1,45bi
Receitas saltaram de US$ 55M para US$ 215M. +291%#MLS pic.twitter.com/zigGwe87R1— Amir Somoggi (@amirsomoggi) February 11, 2026
داهاتی یانەکە؛ گەشەی +291%
ئامارە داراییەکان ئاستێکی تری سەرکەوتنی ئینتەر مهیامی نیشان دەدەن، داهاتی ساڵانەی یانەکە لە 55 ملیۆن دۆلارەوە بووه به 215 ملیۆن دۆلار. ئەمەش بەواتای گەشەکردنی داهات بە رێژەی 291%، کە ژمارەیەکی پێوانەییە لە جیهانی بازاڕکردنی وەرزشی.
هۆکارەکانی ئەم سەرکەوتنە داراییە:
ماڵپەڕی Sports Value ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سەرکەوتنە تەنیا پەیوەست نییە بە فرۆشی تیکتەوە، بەڵکو چەند هۆکارێکی تری لە پشتە:
مافی پەخش: زیادبوونی بەشداربووانی (Apple TV) بۆ بینینی یارییەکانی مێسی.
سپۆنسەر: واژۆکردنی گرێبەستی گەورە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان کە دەیانەوێت براندەکەیان لەگەڵ مێسی دەربکەوێت.
گەشتی جیهانی: ئەو یارییە دۆستانە نێودەوڵەتیانەی ئینتەر مهیامی لە وڵاتانی ئاسیا و جیهان دەیكات داهاتێکی خەیاڵی بۆ یانەکە دابین دەکات.
ئەم داتایانە دەیسەلمێنن کە مێسی تەنیا وەک یاریزانێک نەچووەتە ئەمریکا، بەڵکو وەک براندێکی ئابووری توانیویەتی پێگەی تۆپی پێی ئەمریکا لە ریزبەندی جیهانیدا بەرز بکاتەوە.



