ئەڵمانیائەوروپاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

یاریزانێکی بایرن میونشن بەشداری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپول ناکات

یاریگا
بایرن میونشن لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی لیڤەرپول دەبێتەوە و پێدەچێت بۆ ئەم یارییە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز بەشداری نەکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیلدی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە گۆڵپارێزی باڤارییەکان لە پەنجەی دەستی تووشی پێکان بووە و سەرەتا پێشبینی دەکرا پێکانەکەی قورس نەبێت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە پێکانەکەی قورسە و ئەگەری ئەوەش هەیە بەشداری یارییەکەی بەرامبەری لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا نەکات.

پزیشکانی بایرن میونشن لە هەوڵدان تا ئەو کاتە چارەسەری نۆیەر بکەن کە بریاروایە یارییەکە 19ـی ئەم مانگە بکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close