ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر میامی سەردانی کۆشکی سپی دەکات؛ مێسی چاوی بە ترەمپ دەکەوێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میامی پێنجشەممە بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕانی بەدەستهێنانی خولی ئەمریکی سەردانی کۆشکی سپی دەکات.

بەگوێرەی ئاتلێتیک، سەرچاوەیەک لەنێو کۆشکی سپی پێی راگەیاندوون 5ـی ئادار ئینتەر میامی بۆ ئاهەنگ گێڕانی بردنەوەی خولی ئەمریکی سەردانی کۆشکی سپی دەکەن و پلانەکە پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت.

هێشتا دیارنییە ئاخۆ لیۆنێل مێسی ئامادە دەبێت یان نا. کاتێک پرسیار لە ئینتەر میامی کراوە سەبارەت بە ئامادەبوونی لیۆ، یانەکە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە. سەردانەکە پێش یارییەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر دی.سی یونایتد دەبێت لە 7ـی ئادار.

ئەگەر مێسی بچێت، دەبێتە یەکەمجار کە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە سەردانی کۆشکی سپی بکات. لە کانوونی دووەم/ژەنیوەریی 2025 جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی مەدالیای سەرۆکایەتیی ئازادی وەربگرێت، بەڵام مێسی ئامادە نەبوو.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر سەدانی کۆشکی سپی کرد بۆ ئێوارە خوانێک کە لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپ رێکخرابوو. ئەگەر مێسی ئامادەبێت، ترەمپ چاوی بە هەردوو یاریزانەکە دەکەوێت کە بە باشترینی سەردەمی خۆیان دادەنرێن.

ساڵانە پاڵەوانی خولی ئەمریکی بانگێشتی کۆشکی سپی دەکرێن. لە 2024 کۆڵومبوس کرو دوای بردنەوەی نازناوەکە سەردانی کۆشکی سپیان کرد. لە 2012 دەیڤد بێکهام چووە کۆشکی سپی دوای بردنەوە جامی خولی ئەمریکی لەگەڵ لۆس ئانجلس گالاکسی.

ئینتەر میامی لە جامی خولی ئەمریکیی 2025ـی لە تشرینی دووەم بە بردنەوە لە ڤانکۆڤەر بەدەستهێنا، ئەمە یەکەم نازناوی جامی خولی ئەمریکیی بوو لەو کاتەوە پەیوەندی لە 2020 پەیوەندی بە خولەکەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button