بێنفیکا پێنج ئەندامی یانەکەی بەهۆی گوتنی هوتافی رەگەزپەرستی لە یارییەکەی ریال مەدرید سڕدەکات
رەفتاری رەگەزپەرستیان بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر کردووە

یاریگا –
بێنفیکا پێنج ئەندامی یانەکەی بەهۆی کردنی رەفتاری نەگونجاو و کاری رەگەزپەرستی لە یارییەکەی ریال مەدرید سڕکرد.
پێنج هاندەری بێنفیکا کە ئەندامی یانەکەن و سەر بە دەستەی “مۆڵەتنامەی سوور”ـن کە مافیان هەیە لە سەرجەم یارییەکانی یانە پۆرتوگالییەکە لە یاریگا ئامادەبن، لەلایەن بێنفیکاوە سڕکراون و ئەگەر هەیە بۆ هەمیشەیی یاریگایان لێ قەدەغە بکرێت وئەندامێتی دەستەکەیان لێ سەندرایەوە. ئەم رووداوە لە کاتێکدایە ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی ریال مەدرید گوتی لە گێمی دووەم یارییەکە لەلایەن هاندەرانەوە هوتافی رەگەزپەرستی بەرامبەر گوتراوە.
Cinq supporters de Benfica suspendus pour racisme envers Vinicius lors du play-off aller de Ligue des champions contre le Real Madrid
➡️ https://t.co/24csKM02c0 pic.twitter.com/QKDAzUIQv7
— L’Équipe (@lequipe) February 27, 2026
بەیاننامەکەی یانەی بێنفیکا سەبارەت بەو رووداوە؛
بێنفیکا دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ جۆرە جیاوازیی و رەگەزپەرستییەک قبووڵ ناکات و دژی هەر رەفتارێک دەوەستینەوە کە لە بەهای یانەکە، وەرزش و کۆمەڵگا کەم دەکەنەوە.
هاوکات، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە رووداوەکانی ئەو یارییە کردووەتەوە و بەگوێرەی یاساکانی یەکێتییەکە، لە ئەگەری سەلماندنی گوتنی قسەی رەگەزپەرستی کەمترین سزا راگرتن بۆ 10 یاریی.
پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا بە شێوەی کاتی بۆ ماوەی یارییەک راگیرا و لە یاریی گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بەشداریی نەکرد، رەنگە بە فەرمی بۆ 10 یاریی سزابدرێت.



