کوردستانگرنگترینیاریگا

بەهۆى لێکچوونى بە واڵکەر و چوونە نێو یاریگاوە؛ کوڕە کوردێک دەبێتە جێگەى باسى میدیاکانى جیهان

یاریگانێت – لەمیانەى یارییەکانى خولى ئینگلیزى و لەکاتى یارییەکەى مانستى و ئەرسناڵدا کە تێیدا مانستى بە ئەنجامى 3-1 بردنەوەى تۆمارکرد، گەنجێکى کورد بەجلێکى مانستییەوە بۆنێو چیمەنى یاریگادا ڕایکرد بە ئومێدى ئەوەى کە بگات بە (کایل واڵکەر)ى لێکچووى.

(عومەر) کوردزمانێکى دانشتووى بەریتانیایە، دواى ئەوەى تێبینى ئەوە دەکات کە خەڵکى زۆر بەشێوەکەى سەرسامن و وێنەى لەگەڵ دەگرن و پێیانوایە لە (کایل واڵکەر)ى بەرگریکارى مانستى دەچێت، بڕیاردەدات شێوازى خۆى بگۆرێت بۆ یاریزانە ئینگلیزیەکە و بەئومێدى ئەوەى وێنەیەکى لەگەڵ بگرێت دەچێت بۆ یاریگاى ئیتیحاد و بۆلاى بەرگریکارە ڕادەکات، بەڵام لەدەستى پاسەوانانى یاریگاکە ڕزگارى نابێت و دەیگرن.

ستافى ئاسایشى یاریگاکە سەرسام دەبن کە شێوەى عومەر دەبینن، بەوپێیەى هەمان جل و شێوازى قژ و سیماى کایڵ واڵکەرى هەیە. بەڵام لەترسى رووداوێکى نەخوازراو، هەرزوو کوڕەکە دەگرن و وەک عومەر بۆ یاریگا دەڵێت: “بۆماوەى 8 کاتژمێر زیندانى لە زیندانبووم و دواتر ئازادیان کردم، بەڵام تا ماوەیەک ناتوانم بچمەوە یاریگاکان”

دواى رووداوەکەش، زۆرێک لە میدیاکان عومەر بە دەکەنە سەردێر و بە (لێکچووەکەى واڵکەر) ناوزەندى دەکەن؛ بەڵام رەحیم ستێرلینگى هێرشبەرى هەمان یانە، لە جریوەیەکى تویتەردا دەنووسێ: پێویستە دانى پێدابنێم کە لە سانچۆ دەچێ، ئازادى لەوەى هەرکارت بگەڕێیەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close