ئینگلتەرایاریگا

موحەمەد سەڵاح بوو بە براوەی یەکەمی جەنگە ساردەکەی پریمەرلیگ

یاریگانێت- موحەمەد سەڵاحی میسڕی و گۆڵکاری لیڤەرپووڵ وەک باشترین یاریزانی پریمەلیگ هەڵبژێردرا بۆ مانگی یەنایەر.

بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە چوار یاری، سەڵاح  توانی کێبڕکێی ئەم خەڵاتە بباتەوە لە هەریەکە لە پاڵێوراوانی وەک داڤید دی خیا، پۆڵ پۆگبا و مارکۆس ڕاشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد و، لۆرێ سانێ لە مان ستیتی و ترۆی دینێی لە یانەی واتفۆرد.

بەوەش گۆڵکارەکەی ڕێدز توانی بۆ دووەم مانگی لە دوای یەک ئەو خەڵاتە بباتەوە دوای ئەوەی کە مانگی دیسامبەری ساڵی ڕابردوو براوەی هەمان خەڵات بێت. کە دوو مانگی سەختن لە ڕووی کەشوهەواوە و زۆر جار یانەکان بۆ پارێزگاریکردن لە توانای جەستەییان و دوورکەوتنەوە لە پێکان، ڕوو دەکەنە وڵاتە گەرمەکان بۆ کردنەوەی یەکەی ڕاهێنان و خۆ ئامادەکردن بۆ ئەو ماوە ساردەی خولی ئینگلیزی.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close