ئیسپانیا

خوانفران: ئاڵای سپیمان بەرز نەکردۆتەوە

یاریگانێت- خوانفرانی ئیسپانیی و بەرگریکاری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس لە خولی ئیسپانیی، هێشتا هیوابڕاو نییە بۆ ڕکابەریکردنی یانەکەی لەسەر نازناوی لالیگا.

بەرگریکارەکە وتی:یاریزانەکانمان ئاڵای سپییان بەرز نەکردۆتەوە و جارێ خولەکەش زۆری ماوە.”

خوانفران پاساوی بۆ شکستەکەیان هێنایەوە کە گوایە لەدەستدانی هەلەکانی گۆڵکردن وای کردووە بێتیس یاریەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆسنەوە.

لە هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی بێتیس توانی بە تاکە گۆڵێک شکست بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بهێنێت. بەوەش خزمەتێکی باشی بە بارسای پێشەنگ کرد و جیاوازیی نێوانیانی بۆ شەش خاڵ فراوانتر کرد. ڕیاڵ مەدریدیش بە 44 خاڵ لە پلەی سێهەم دێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close