ئینگلتەراگرنگترین

رێدناپ چوار باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ دیاری دەکات

یاریگا-جەیمی رێدناپ ئەستێرەی پێشووی یانەکانی تۆتنهام و لیڤەرپوول، بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە باشترین چوار یاریزانی ئەم وەرزەی پریمەلیگ تا ئێستا.

ناوبراو ئکە ێستا شیکەرەوەی کەناڵی سکای سپۆرتە،  لە وەڵامی پرسیارێک دەیلی مەیل دا وتی “بە بڕوای من ڤیرجل ڤان دایک باشترینە و  هیچ یاریزانێک ناتوانێت لێی نزیک بێتەوە، ئەو وایکرد لیڤەرپوول ببێتە یانەیەکی پۆڵاین و دوای ٢٩ ساڵ لە بردنەوەی پریمەرلیگ نزیکبوونەتەوە.دوای ئەو، محەمەد سەڵاحی هاوتیمی یاریزانێکی بەتوانایە و دەتوانێت پارێزگاری لە ناسناوەکەی بکات بۆ باشترین یاریزانی پریمەرلیگ. ئەو چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لەم وەرزە”.

سەبارەت بە پلەکانی سێهەم و چوارەم وتی “هاری کەین وەکو گرنگترین یاریزانی تۆتنهام ماوەتە و گۆڵەکانی ژمارەیەکی بێ شومار خاڵی بۆ کۆکردوونەتەوە، تەنانەت لە خولی پاڵەوانەکانیش. سۆن (هیونگ مین سۆن) ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و گومان لە تواناکانی نیە هەرچەند پێشبینی ناکەم لە دیارکردنی فەرمیدا لە باشترین دابنرێت”.

جەیمی جگە لە ئەزمونوی خۆی،  کوڕی هاری ریدناپی راهێنەری بەئەزموونە و هەروەها ئامۆزای فرانک لامپاردی ئەفسانەی چێلسییە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close