ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی بۆندسلیگا بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی هەولێر بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24 بۆندسلیگا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بایرن میونشن دەیەوێت بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ململانێی نازناوی بۆندسلیگا بکات کاتێک لە دووەم کلاسیکەری وەرزی 2025/26 دەبێتە میوانی بۆڕووسیا دۆرتموند.

بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ هێشتنەوەی هیوای بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگادا پێوویستە یارییەكەی ئەمشەو لە بایرن میونشن ببەنەوە.

دۆرتموند لەم وەرزەدا لە كۆی 23 یاریی 15 یاریی براوە بووە حەفت یاریی یەكسان بووە و یەک یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت.

لە بەرامبەردا بایرن میونشن لە كۆی 23 یاریی 19 یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و یەک یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 138 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 70 یاریی بایرن میونشن براوە بووە، 35 یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند و 33 یاریی یەكسان بوون.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بە 32 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموندە.

بۆڕووسیا دۆرتموند لە كۆتا شەش یاریی بۆندسلیگا لە یاریگای خۆی لە بایرن میونشنی نەبردووەتەوە ( 2 یەكسان، 4 دۆڕان).

لە كۆتا 15 رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان بایرن میونشن 11 یاریی بردووەتەوە و سێ یاریی یەكسان بوون و دۆرتموند تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە.

هەردوو یانە لەم وەرزەی بۆندسلیگادا تەنیا یەک یاریی دۆڕاون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بۆڕووسیا دۆرتموند بە بێ رایێرسن، نیكۆلاس سولێ و مانێ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بایرن میونشن بە بێ مانویێل نۆیەر، ئالفۆنسۆ دەیڤز و هیرۆكی ئیتۆ رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڕووسیا دۆرتموند

كۆبێڵ

شلۆتێربێک، ئانتۆن، بینسێباینی

كۆتۆ ،ئێن میخا، جۆب بێڵینگهام، سابیتزە، سڤێنسن

سێرهۆ گیراسی، بایەر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن

ئۆربێگ

لایمەر، ئوپامیكانۆ، كیم، ستانیشیچ

كیمیچ، پاڤلۆڤیچ

ئۆلیس، موسیالا، دیاز

هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button