ئیتاڵیا

سپالێتی: یاریزانانی ئینتەر هێشتا پشتیوانی منن

یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی دەڵێت یاریزانانی ئینتەر لەگەڵ ئەودان لە سەروبەندی دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە.

ئینتەر لە کۆتا سێ یاریدا هیچ بردنەوەیەکی نیە و ١١ خاڵ لە ناپۆلی خاوەن پلەی دووهەم دوورە، ئەمەش وایکردووە ئەگەری دوورخستنەوەی سپالێتی بووروژێنرێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی “یاریزانەکان هێشتا پشتیوانی منن و ئەوەندەی من ئاگاداربم هیچ هەڕەشەیەک لەسەر کارەکەم نیە. ئەمڕۆ خۆمان کێشەمان بۆخۆمان دروست کرد، بە تایبەت لە بەهەدەردانی هەلی گۆڵ. کە ئەو روودەدات هەست بە لاوازی و بێ متمانەیی دەکەیت و ئەوەش هەڵەکان زیاتر دەکات. پێویستە بەهێزبین بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەم بارودۆخە”.

یاری داهاتووی ئینتەر بەرامبەر پارمایە لە رۆژی شەممەی داهاتوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close