ئینگلتەرا

راشفۆرد بە پێکانەوە یاری کردووە

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد دان بەوەدا دەنێت مارکوس راشفۆرد بە پێکانەوە بەرامبەر لێیستەر یاری کردووە.

گۆڵکارە لاوەکە بەر لە یارییەکە تووشی گرژبوونی ماسولکە بووە و قاچێکی ئازاری هەبووە بەڵام تاکە گۆڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی هێنا و سێ خاڵی گرنگی دەستەبەرکرد.

سۆڵشایەر وتی “یاریزانی باش، هەمیشە وادەکەن یاریزانەکانی دیکەش باش یاری بکەن. ئێمەش خاوەنی یاریزانی ئاست بەرزین و ئەوەش ئەنجامی باش بەدوای خۆی دەهێنێت. راشفۆرد ماوەیەکە خولەکی زۆر یاری دەکات و ئەوەش جێگیری پێداوە. توانی گۆڵێکی جوان بەرامبەر شمایكڵ تۆماربکات لە کاتێکدا پێش یارییەکە پێکانی هەبوو”.

بەو بردنەوەیە مانچستەر بەفەرمی سەرکەوت بۆ پلەی پێنجەم و تەنها دوو خاڵ دوورە لە چێلسی پلەی چوار.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close